به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ به‌پێى زانیاریه‌کانى میدیای شارپرێس، تۆپبارانه‌که له نزیک گوندى بانکابن بووه له ناحیه‌ى باتیفیا له قه‌زاى زاخۆ زیانى گیانى نه‌بووه.هه‌ربه‌پێى ئه‌و زانیاریانه، تۆپبارانه‌که ترس و دڵه‌ڕاوکێى خستۆته دڵى هاووڵاتیانى ناوچه‌که به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى بۆ گه‌شت و سه‌یران ڕویان له‌ناوچه‌که کردوه.
لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی فورات نیوز-ى نزیک له (په‌که‌که) بڵاویکردووه‌ته‌وه، هێزەکانی پارتی بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر هێزەکانی گەریلا لە خواکورک.
بەپێی هەواڵەکە کاتژمێر ٨ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی پارتی بە چەکی قورس هێرشیانکردوەتە سەر کامپێکی ھێزەکاین پەکەکە لە ناوچەی بەردەسووری هەرێمی خواکورک، هێزەکانی گەریلاش بۆ نەهاتنەئارای دۆخێکی مەترسییدار، وەڵامی ئەو هێرشەیان نەداوەتەوە.
ئاژانسى فورات نیوز، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه" لەکاتی هێرشەکەدا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگیی دەوڵەتی تورکیا، بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونه‌ته‌وه".
342/